AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٥ ٢١:٢٩

مامۆستایەکی هەورامی کتێبێکی گرینگی جیهانی ئیسلام شرۆڤە دەکات

مامۆستایەکی هەورامی کتێبێکی  گرینگی جیهانی ئیسلام شرۆڤە دەکات

مامۆستا سەعید ئەکبەری هەورامانی کتێبی "التحفة البهیة"ی لە لێکدانەوە و شەرحی "البهجة المرضية"(سيوطي) به زمانی عەرەبی ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "التحفة البهیة فی شرحی البهجة المرضية" بە قەڵەمی مامۆستا سەعید ئەکبەری هەورامانی وەک شەرح و لێکدانەوەیەک لەسەر یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی فێربوونی زمانی عەرەبی لە جیهانی ئیسلام، لە دووتوێی 4 بەرگ و بە زمانی عەرەبی، بەزوویی لە لایەن وەشەنخانەی "الشارح" لە شاری سنە بڵاو دەبێتەوە.

هەورامانی لەم کتێبەدا هەوڵی داوە لێکدانەوەی مەبەستی ئیمام جەلالەدین سیووتی(ڕخ) کە خۆی شرۆڤەیەکە لەسەر شیعری "الفیه"ی ئیبنی مالیک و یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکان بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بەتایبەت لە حوجرە و ناوەندە ئایینییەکاندا، بە زمانێکی ڕوون، جوان و هونەرمەندانە ئاراستە بکات و قوتابیان و مامۆستایان جێتر پێویستیان بە خوێندنەوەی لێکدانەوە و پەراوێزی تر لەسەر ئەو کتێبە نەبێت.

شایانی باسە ئەم کتێبە پێشتر لە دووتوێی یەک بەرگدا لە لایەن بڵاوگەی ئیحسان لە تاران بڵاوکرابۆوە.

News ID 57802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha